ده‌قی وه‌ڵامه‌که‌ی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی بۆ سه‌ردار سلێمانی

به‌شی ئێران- ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له‌ وه‌ڵامی نامه‌که‌ی سه‌ردار قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌باره‌ت به‌ کۆتاییی ده‌سه‌ڵاتی داعش جه‌ختیان کرده‌وه‌: ئێوه‌ به‌ تێکشکاندنی گرێی شێرپه‌نجه‌ی داعش نه‌ک هه‌ر خزمه‌تتان به‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهانی ئیسلام کرد به‌ڵکوو خزمه‌تتان به‌ هه‌موو گه‌لان و تێکڕای مرۆڤایه‌تی کرد.

کوردپرێس- ده‌قی نامه‌که‌ی ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌ ناوی خودای گه‌وره‌ و مێهره‌بان

سه‌رداری جێی شانازیی ئیسلام و مجاهد فی سبیل الله‌ حاج قاسم سلێمانی

دام توفیقه‌

سپاس بۆ خوای گه‌وره‌ که‌ به‌ گیانفیدایی و موجاهیده‌تی ئێوه‌ و خێڵی مه‌زنی هاوکارتان له‌ هه‌موو ئاستێکدا به‌ره‌که‌تی عه‌تا فه‌رموو و شه‌جه‌ره‌ی خه‌بیسه‌ی داعشی به‌ ده‌ست ئێوه‌ی به‌نده‌ی ساڵح له‌ وڵاتی سووریا و عێراق بنبڕ کرد. ئه‌وه‌ش نه‌ک هه‌ر زه‌برێک بوو له‌ گرووپی سته‌مکار و ڕووڕه‌شی داعش به‌ڵکوو زه‌برێکی کوشنده‌تر بوو له‌و سیاسه‌ته‌ پیسه‌ی ئامانجه‌که‌ی پێکهێنانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ ناوچه‌که‌ و تێکشکانی به‌رخۆدانی دژه‌ زایۆنی و لاواز کردنی ده‌وڵه‌ته‌ سه‌ربه‌خۆکان له‌لایه‌ن سه‌رۆکانی ئه‌و گرووپه‌ به‌لاڕێداچووه‌ بوو. زه‌بر بوو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پێشوو و ئێستای ئه‌مریکا و ئه‌و ڕژێمانه‌ی سه‌ر به‌ ئه‌مریکان له‌ ناوچه‌که‌دا که‌ ئه‌م گرووپه‌یان پێکهێنا و به‌ هه‌موو له‌ونێک پشتیوانییان لێکرد تاوه‌کوو ده‌سه‌ڵاتی نه‌حسی خۆیان له‌ ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا په‌ره‌ پێبده‌ن و ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیی به‌ سه‌ردا زاڵ بکه‌ن. ئێوه‌ به‌ تێکشکاندنی ئه‌م گرێی شێرپه‌نجه‌یه‌ نه‌ک هه‌ر خزمه‌تتان به‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و وڵاتانی ئیسلام کرد به‌ڵکوو خزمه‌تتان به‌ هه‌موو گه‌لان و مرۆڤایه‌تیش کرد. ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتنێکی خودایییه‌ و نموونه‌ی ئایه‌تی "و ما رمیتَ اذ رمیت و لکن الله رمی" بوو که‌ به‌هۆی گیانفیدایی و موجاهیده‌تی شه‌و و ڕۆژیی ئێوه‌ و هاوڕێکانتان وه‌کوو پاداشتێک به‌ ئێوه‌ به‌خشراوه‌.

لای خۆمه‌وه‌ له‌ قووڵاییی دڵه‌وه‌ پیرۆزباییتان لێده‌که‌م و به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ جه‌خت ده‌که‌مه‌وه‌ له‌ فێڵ و فریوی دوژمن خافڵ نه‌بن.

ئه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌ی قورسیان دانابوو بۆ ئه‌م پیلانه‌ پیسه‌، بێده‌نگ دانانیشن و هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن پیلانه‌که‌یان له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ناوچه‌که‌دا یان به‌ شێوازێکی‌تر دیسانه‌وه‌ بخه‌نه‌وه‌ گه‌ڕ. پاراستنی ئه‌نگێزه‌، پاراستنی هۆشیاری، پاراستنی یه‌کێتی، سڕینه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ پاشماوه‌یێکی مه‌ترسیدار، چالاکیی فه‌رهه‌نگی و به‌ کورتی، ئاماده‌بوونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ بیر نه‌کرێت. ئێوه‌ و تێکڕای برا موجاهیده‌کانتان له‌ وڵاتی عێراق و سووریا و هه‌موو لایێک به‌ خودای گه‌وره‌ ئه‌سپێرم و سڵاو و دوعای خێر بۆ هه‌مووتان ده‌نێرم.

والسلام علیم و رحمةالله‌

سه‌یید عه‌لی خامنه‌یی

30ی گه‌ڵاڕێزانی 1396

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8686

Your Comment

You are replying to: .
captcha