به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی سووریا له ئه‌سته‌نبۆڵ له‌لایه‌ن پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)ه‌وه به‌ڕێوه چوو و له به‌یاننامه‌ی کۆتاییی کۆنفڕانسه‌که‌دا باس له‌وه کرا که دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات قبووڵ ناکرێت و ڕاگه‌یێندراوه: "هه‌نگاوه‌کان بۆ زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له خاکی سووریا له‌جیاتی هه‌نگاونان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان له مه‌ڵبه‌نده‌کانی سووریا وڵاته‌که‌مان به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆری ئه‌منی ده‌کاته‌وه. ئه‌م بیرکردنه‌وه که تورکیا له ڕێگای زیاترکردنی هێزه‌کانی له ناوچه‌که ده‌توانێت هاوکێشه‌ی سیاسیی خۆی له مێزی دانوستان به‌رز بکاته‌وه خه‌یاڵێکی مه‌ترسیداره. نیگه‌رانیی خۆمان له تووڕه‌بوونی ئه‌و خه‌ڵکه دژی وڵاته‌که‌مان ڕاده‌گه‌یێنین که له‌لایه‌ن گرووپه پاڵپشتکراوه‌کانی تورکیاوه له شوێنی ژیانیان ده‌رکراون."
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا باس له‌وه کراوه: "له کاتێکدا په‌یوه‌ندییێک له نێوان تورکیا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریادا بێت چیتر پێویست به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ناکات. تورکیا له‌جیاتی جێگیرکردنی په‌یوه‌ندیی باش ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی دژی هه‌ر دوو لا ڕاگه‌یاندووه واتا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی باکووری سووریا و دیمه‌شق. په‌یوه‌ندیی نێوان تورکیا و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ته‌نها ڕێگای ده‌ربازبوونی تورکیایه به که‌مترین خه‌سار له‌م قه‌یرانه که له سووریا به‌ره‌وڕووی بۆته‌وه."
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به پێکهاتنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا کراوه و هاتووه: "لیژنه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌بێ دوور له ده‌ستێوه‌ردانه بیانییه‌کان ته‌رکیز له‌سه‌ر ڕه‌خساندنی به‌ستێنێکی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی گه‌لی سووریا بکات."
له کۆتاییی به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "جه‌هه‌په پێی وایه که هاوکات له‌گه‌ڵ جێگیربوونی ئاشتی له سووریا ئاشتییێکی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دێته‌دی. له‌م پێناوه‌دا به شێوه‌ی جیدی هه‌وڵه‌کانمان بۆ دامه‌زراندنی پێکهاته‌ی ئاشتی و هاوکاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌خه‌ینه گه‌ڕ. ئه‌م پڕۆسه که به به‌شداریی وڵاتانی سووریا- عێراق- تورکیا و ئێران ده‌ستی پێده‌کات له ئه‌گه‌رێکدا که هه‌لومه‌رجه‌که‌ی بڕه‌خسێت ئاشتی، سه‌قامگیری و هاوکاری له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین جێگیر ده‌بێت."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment