کوردپرێس:
به به‌شداریی 160 بڵاڤگه له‌وان بڵاڤگه‌ی ئاوستا و 20 بڵاڤگه‌ی کورد حهوتهمین پیشانگای کتێبی دیاربه‌کر کرایه‌وه که 9 ڕۆژ درێژه‌ی ده‌بێت.
پیشانگاکه به هاوکاریی گرووپی پیشانگاکانی TÜYAP و خاوه‌ن بڵاڤگه‌کانی تورکیا به‌ڕێوه ده‌چێت و تا ڕۆژی 6ی ئه‌کته‌وبر درێژه‌ی هه‌یه و له‌م ماوه‌یه‌دا 220 نووسه‌ر، شاعیر و نیگارکێش وه‌ک میوانی تایبه‌ت له پیشانگاکه‌دا به‌شدار ده‌بن.
له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی پیشانگاکه‌دا ئه‌رجان کاراکاش وه‌زیری پێشووی ڕۆشنبیریی تورکیا، سزگین تانری کۆلۆ نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ له په‌رله‌مانی تورکیا، مێهمه‌ت کایا سه‌رۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌ی دیاربه‌کر و بۆرچ بایسال سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رمایه‌دانه‌ران به‌شدارییان کرد.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment