لەیادی ئازاد کردنی کۆبانێدا، مەسروور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و لاهوور شێخ جەنگی پەیامی پیرۆزبایی بڵاو دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەیادی ئازادکردنی کۆبانێدا، هەریەک لە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند پەیامی پیرۆزبایی بڵاو دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەبۆنەی یادی ئازادکردنی کۆبانێ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند:" ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازاد کردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش، بەڵکوو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە".

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مەسروور بارزانی نووسیویەتی:"ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش، بەڵکوو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش و ئەمەش بیرخەرەوەیێکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین".

هەروەها بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا پیرۆزبایی "داستانی ئازادکردنی کۆبانێ"ی لە گەلی کوردستان کردوە.

لە پەیامەکەیدا کە لە فەیسبووک بڵاوی کردوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "يادى داستانى ئازادكردنى كۆبانێ له‌ ته‌واوى گه‌لى كوردستان و هه‌موو ئازاديخوازانى جيهان پيرۆز ده‌كه‌م".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردوە "له‌م ياده‌دا سه‌رمان له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شه‌هيدان داده‌نوێنين، به‌ رێز و وه‌فادارييه‌وه‌، ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌. سوپاسى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان ده‌كه‌ين كه‌ له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆردا، هاوكارمان بوون".

لای خۆیەوە لەساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێدا، لاهوور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بۆ هەمو وجیهانمان سەلماند کە دەتوانین شکست بە تاقمی تیرۆرستی داعش بهێنین و بەردەوایش بین لەجەنگی تیرۆر.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ، لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نووسیویەتی، " لەساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێدا ستایشی قارەمانی و ئازایەتی و بەرخودانی کورد دەکەم کە بەهاوکاری هاوپەیمانەکانمان ئەو شارە رزگار کرا.

ئاماژەی بەوەش کردوە، لە پرۆسەی رزگارکردنی کۆبانیدا توانیمان بۆ هەمو جیهانی بسەلمێنین بەردەوام دەبین لە کۆتایی هێنان بە پیلانگێڕیی و داگیرکارییەکانی داعش.

لە کۆتایشدا وتوویەتی، "سوپاس بۆ نەبەردی و قوربانیدانتان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha