بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆکايه‌تي هه‌رێمى کوردستان ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "چه‌ند پێگه‌يه‌کى تۆڕه کۆمه‌ڵايه‌تييه‌کان ده‌نگۆيه‌کيان ده‌رباره‌ى ته‌ندروستيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بڵاو کردوه‌ته‌وه".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "لێره‌وه ڕايده‌گه‌يه‌نين که ئه‌و ده‌نگۆيانه له هه‌موو ڕاستييه‌که‌وه دوورن و سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى به شێوه‌يه‌کى ئاسايى ئه‌رکه‌کانى جێبه‌جێ ده‌کات".
ئەوە لەکاتێکدایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی نەخۆشکەوتنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە و باس لەوە دەکرا، "جەڵتەی مێشک لێداوە".
دواین دەرکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی شەممە، ۷ی ئەم مانگە بوو، کە بەشداریی لە دووبارە کردنەوەی کڵێسا‌ی نۆتردامدا کرد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی دیاری جیهانیدا دەرکەوت.
Your Comment