کوردپرێس:
ئاسایشی سلێمانی له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی 20/19ی 9ی 2019 سه‌عات 11:45 ده‌قیقه له ڕووداوێكیدا له شه‌قامی سالم چه‌ند گوله‌یێک ئاڕاسته‌ی بینای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، هێزه‌كانمان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم و ڕێنماییی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ڕاسپێردران بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له 48 سه‌عاتدا كه‌سی ته‌قه‌كه‌ر له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی ده‌ستگیر بكرێن و دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه.
ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: جگه له ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كه و هاوكاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شدا گیراوه كه كاره‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه و له جۆری لاندكرۆزه‌ری سته‌یشنه و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌شدا گیراوه كه له جۆری (هۆک)ه.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: دوای لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه‌سه‌كان سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment