به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌مدواییه‌دا حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دووباره‌ی ده‌میرتاش له دۆسیه‌یێکی نوێ ده‌رکرا و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر نووسی: له تورکیا نه عه‌داله‌ت و نه ده‌زگای داد هیچیان له‌ئارادا نیین و یاسا و دادستێنێکش نییه. نه‌ک هه‌ر بۆ ئێمه بۆ هیچ که‌سێک بوونیان نییه.
ناوبراو له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به پاکێجی هه‌موارکراوی سیسته‌می دادی تورکیا کرد که بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا له‌لایه‌ن ئاکپارتییه‌وه پێشکه‌شی په‌رله‌مان بکرێت و گوتی: عه‌داڵه‌ت و چاکسازی له سیسته‌می داد؟ ئه‌مه‌ش چاکسازی بۆ ئێوه! به بۆنه‌ی ڕووداوه‌کانی 6-8ی ئهکتهوبرهوه من و یۆکسکداغ سێ ساڵه که له زیندانداین و دادگه‌یی ده‌کرین. دادستێنی تورکیا له ئه‌نقه‌ره به هه‌مان تۆمه‌ت دۆسیه‌یێکی نوێ کردۆته‌وه و به هه‌مان بابه‌ت ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دووباره بۆ ئێمه ده‌رکراوه. حاڵمان باشه و وره‌یێکی به‌رزمان هه‌یه، حه‌ق به ئێمه‌یه، بێ‌تاوان و به‌هێزین. لێره‌وه سڵاوێکی گه‌رم پێشکه‌شی هه‌موان ده‌که‌م.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment