کوردپرێس: رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تادا گوتی: "له رێککه‌وتنێکی ته‌واوداین له‌باره‌ی پاراستنی یه‌کڕیزیی سیاسیی و یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا، پاراستنی ئارامی گۆڕه‌پانه‌که و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی سیاسیی یه‌کجاره‌کی بۆ ناکۆکییه‌کان".
ئه‌ردۆغان ڕایگەیاند دانوستانه‌کانی ئاستانا دهستپێشخهرییێک بوو بۆ هێنانه‌دی چاره‌سه‌ری کاریگه‌رانه له پێناو دامرکاندنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕ له سووریا و هه‌نگاونانی کرده‌ییانه.
سەرۆکی تورکیا گوتیشی: "لەو بڕوایەدام کە لووتکەی ئەنقەرە گوڕێکی تازە دەداتەوە بە دانوستانەکانی ئاستانا. وڵاتەکەمان لە قۆناغێکی زۆر ئاڵۆز و کێشەداردا لەپاڵ گەلی سووریادا بووە. به وشک کردنی زۆنگاوی تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی فورات و له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانمان به‌و ئاراسته‌یه‌دا، ده‌گه‌یه‌نینه قۆناغێکی نوێ.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان زیادی کرد لە کۆبوونەوەکەماندا جگە لە دۆخی ئیدلب و رەوشی ناوچەکە، پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی فورات، ئەو قۆناغەی پێیگەیشتووین لە پرۆسەی سیاسیی و پرسەکانی پەنابەرانی سووری تاوتوێ دەکەین".
له‌باره‌ی هێرش کردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یێکی چۆبانبێی، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی لە چۆبانبێی کرده ئامانج، جارێکی دیکه رووی دڕندانه‌ی رێکخراوی جوداخوازی نیشان دایه‌وه".
لای خۆیەوە سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی-یش تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دایه کێشه‌کانی سووریا ته‌نها به رێگای سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش به به‌شداریی گه‌لی سووریا به‌دی دێت. گوتی: "بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریکا له سووریا نامه‌شرووعه، ده‌بێت هێزه‌کانی ئه‌مریکا چی زووه ناوچه‌که جێ بهێڵن".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه دا که به‌هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کانی هه‌رسێ وڵات سه‌قامگیری له خاکی سووریا هاتووەتهدی و ئاستی توندوتیژییه‌کان کەمی کردووە.
ڤلادیمیر پوتین گوتیشی: "تورکیا، رووسیا و ئێران بناغەی چارەسەریی هەمیشەییان لە سووریا دانا. ره‌وشی ناوچه‌ی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، مایه‌ی نیگه‌رانییه. دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا مایەی نیگەرانییە. کێشە ئەمنییەکانی ئەوێ دەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا چارەسەر بکرێت".
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment