ڕووبەڕوونەبوونەوەی داعش لە عێراق کارەسات دەخولقێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ھۆشداری دەدات لەبارەی جووڵەی تیرۆریستانی داعش و دەڵێت لە سێ مانگی رابردوودا داعش خۆی رێک خستووەتەوە و ئەگەر رێگری لێ نەکرێت، کارەسات روودەدات.

کوردپرێس: زیا پترس، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ناکۆکییەکانی ناوچەکە و ململانێی وڵاتانی زلھێز لەسەر رەوشی عێراق، وای کردووە ناوچەکە رەوشێکی ئاڵۆز بە خۆیەوە ببینێ و ناجێگیریی رەوشی ناوچەکەش رێگە بۆ گەشەکردنی گرووپە توندڕەوەکان خۆش دەکات، تا دووبارە خۆیان رێک بخەنەوە، بە تایبەتی گرووپی تیرۆریستیی داعش سوودی لە ناجێگیری و ناسەقامگیریی ناوچەکە وەرگرتووە.

زیا پترس وتیشی: پیشتر کۆتایی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش راگەیەندرا، بەڵام زۆرێک لە چاودێران پێیان وابوو، پێویستە فکری داعش لەنێو ببرێت، لەبەر ئەوەی ھەڵگرانی فکری داعش لەنێو کۆمەڵگادا ھێشتا ماون و مەترسیی دووبارە سەرھەڵدانەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ھەیە".

سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەشڵێت: "ھەر کاتێک دەرفەت وەربگرن، داعش دێتەوە سەرخەت و مەترسی بۆ سەر عێراق دروست دەبێت، پێم وایە ئەگەر بە زوویی رێگری لە سەرھەڵدانەوەی داعش نەکرێت، کە ئێستا ئاماژەکانی بەھێزبوون و گەڕانەوەی دەرکەوتوون، بێگومان ئەوکات کارەسات روودەدات، چوونکە بەر لە سێ مانگ داعش گەڕاوەتەوە ھەندێ ناوچەی وەک خانەقین و دەوروبەری کەرکووک".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86202

Your Comment

You are replying to: .
captcha