مالیکی و عامری ته‌ئکید له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌رگری له‌ سه‌روه‌ریی عێراق و باشتربوونه‌وه‌ی پراکتیکی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌رگری له‌ سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پراکتیکی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته‌ کرده‌وه‌.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلوولی 2019 نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رکرده‌ی ئێستای هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که‌ ناوبراو له‌ نووسینگه‌که‌ی له‌ شاری به‌غدا پێشوازی له‌ هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی به‌در و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح کردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ دوو لایه‌ن دواپێشهاته‌ سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌کانیان له‌ ئاستی عێراق و ناوچه‌که‌ تاوتوێ کردووه‌ و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی یه‌کده‌نگ بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی به‌رده‌م وڵات کرده‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختیان له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌رگری له‌ سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پراکتیکی ده‌وڵه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستا و ئه‌وله‌ویه‌تدانانی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی و ته‌رکیزکردنه‌ سه‌ر هه‌وڵه‌کان له‌پێناو خزمه‌تگوزاری به‌ وڵات و خه‌ڵک کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86073

Your Comment

You are replying to: .
captcha