به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له میانی به‌شداری کردنی له خوانێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی لقی قۆنیای ئاک‌پارتی له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی سهلجوقلو به‌ڕێوه چوو وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕه‌خنه‌ی له سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ بۆ دیاربه‌کر و دیداری له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکه دوورخراوه‌کانی شاره‌وانیی شاره کوردنشینه‌کان گرت و ڕایگه‌یاند: له ئه‌سته‌نبۆڵ لافاو دێت هیچ ده‌نگوباسێک له شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ نییه. له به‌رانبه‌رماندا حیزب و گرووپێک هه‌ن که هیچ یه‌ک له‌و به‌ڵێنانه‌یان نه‌بردۆته سه‌ر که داویانه. شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ له دیاربه‌کر له‌باره‌ی چ شتێک و له‌گه‌ڵ چ که‌سگه‌لێک دانووستان ده‌کات؟ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌کتر په‌یامی یه‌کڕیزی و یه‌کسانی ده‌رده‌که‌ن. چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌کان به‌تایبه‌ت شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ لێکده‌ده‌نه‌وه که له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا به‌ده‌ستیان هێنا. داوای یارمه‌تی له شاره‌وانانی دوورخراو ده‌که‌ن. که‌سانێک که نه‌توانن هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رانبه‌ر تیرۆر دیاری بکه‌ن هیچ کاتێک له هیچ شوێنێکدا ناتوانن شاره‌وان و سیاسه‌توان بن.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: 25 ساڵه که له‌م وڵاته‌دا شاره‌وانیی نوێ دروست ده‌که‌ین. ده‌بێ خزمه‌تیش وه‌ک هه‌ر کارێکیتر نه‌سیبی مرۆڤ بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنیش سه‌رکه‌وتنتان وه‌ده‌ست هێنا ئه‌گه‌ر نهسیبتان نه‌بێت هه‌مدیسان ناتوانن خزمه‌ت بکه‌ن. کاندیده‌کانی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا و سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه له که‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا ئیدعایان له‌باره‌ی هه‌ندێک شت کرد و بهڵێنگهلێکیان دا وه‌ک گواستنه‌وه‌ی خۆڕایی تا ئینته‌رنێتی خۆڕایی به‌ڵام له ئێستادا هیچ یه‌ک له به‌ڵێنه‌کانیان نه‌بردۆته سه‌ر.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment