کوردپرێس: لەدیدارى نێوان وەزیرى رۆشنیبرى و لاوان و سەرکونسوڵى ئێران لە هەرێمى کوردستان کە پێش نێوەرۆى ڕۆژی چوارشەممە بەرێوەچوو، سەرەتا حەمەی حەمەسەعید باسی لە پەیوەندییە مێژوییەکانى نێوانى گەلى کورد و گەلانى فارس بە دریژایی مێژوو کرد.
وەزیرى رۆشنبیرى ڕاگەیاند: گەلى کورد و گەلى فارس دوو نەتەوەى کۆنى رۆژهەڵاتن و خاوەن شارستانیەت و مێژویێکى کۆنن، بۆیە پەیوەندى فەرهەنگى و کلتورى هاوبەش کۆیان دەکاتەوە.
وەزیری رۆشنبیریی هەرێمی کوردستان باسی لە رۆڵی ئێرانییەکان کرد لە قۆناغی شۆڕش و خەباتدا و رایگەیاد: "لەقۆناغی خەبات وشۆڕشى نوێی گەلەکەمان دژی حکوومەتی بەعس، حکوومەت و گەلى ئێران هاوکار و پاڵپشتى گەلەکەکەمان بوون لە ساتە ناخۆشەکاندا و ئێمە دەمانەوێ لە کاتى حکوومدارى و حکوومەتى خۆماڵى کوردیدا ئاستى پەیوەندییەکانمان فراوان و بەهێزتر بکەین، بەتایبەت ئێمە وەک وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان مەبەستمانە لەگەڵ دام و دەزگا فەرهەنگی و کولتورییەکانى ئێران، پەیوەندى بەهێز و کارى هاوبەشمان هەبێ.
لە لاى خۆیەوە نسرواللەی رەشنودی سوپاسى وەزیرى رۆشنبیرى کرد لە پایەى ئەو بەخێرهاتنە گەرمە هەروەها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى گەیاند بە وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان، هیواشى خواست لەکابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى ئاستى پەیوەندییەکانى نێوان حکوومەتى هەرێمى و حکوومەتى ئێران زیاتر بەهێز و فراوان بێت ئامادەى خۆشى نیشاندا بۆ هەموو ئاسانکاریێک بەتایبەت گەر کارەکان پەیوەست بێ بەبوارى فەرهەنگى و ڕۆشنبیرى و کولتورى و هونەری.
سەرکونسوڵى ئێران داواى کرد لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاربێت بۆکردنەوەى خانەى فەرهەنگى کەپەیوەستە بەڕۆشنبیرى و هونەرى و هاوکاری خوێندکار لە ناوەندەکانی خوێندن، بۆئەوەی لە ئایندەدا بتوانن چالاکى هەمە جۆر ئەنجام بدەن، ئەم ناوەندە ببێتە ناوەندێکى گەوەرەى هاوبەش لە نێوان هەردوولا بۆ بەهێزکردن و فراوان کردنى پەیوەندییەکان وخزمەتکردن بە فەرهەنگ و ئەدەبى هەردوو نەتەوەى کورد و فارس.
بۆ ئەم مەبەستەش وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان ئامادەیی نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکاریێک کە پەیوەست بێ بەبوارى فەرهەنگى ورۆشنبیرى بوارەکانی تری خزمەت بە هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوولا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment