کوردپرێس:
ئەسکەندەر محمد، بەڕێوەبەرى راگەیاندى یەکێتى ژوورە پیشەسازى و بارزگانیەکانى هەرێمى کوردستان لەمبارەوە رایگه‌یاند: "پێشانگاى کەلوپەلى ئەڵمانى کە لە رێگاى بڕوشەر و کەتەلۆک نمایش دەکرێت لە شاری هەولێر کرایەوە".
ئامانج لە پێشانگاکە دروست كردنی په‌یوه‌ندیە له‌نێوان كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێم
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد ئامانج لە پێشانگاکە نمایش کردنى کەلوپەل و کاڵاى ئەڵمانیە بۆ هاوڵاتیان و بازرگان و کۆمپانیا و خاوه‌نکارانى هه‌رێمی کوردستان، بۆ دروست كردنی په‌یوه‌ندی و گریبه‌ست كردن له نێوان كۆمپانیاكانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستان".
لە درێژەی وتەكانیدا ئەسكەندەر محمەد وتی "پێشانگاكه‌دا ژماره‌یێک سێكته‌ری گه‌وره‌ی له‌خۆگرتووه وه‌ک كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، كشتوكاڵی، پێداویستی پزیشكی و چه‌ندین بواری دیكه، ده‌توانین پێشنیاریش بكه‌ین بۆ هه‌ر كاڵا و پێداویستیێک بۆمان دروست بكه‌ن.
ئەسكەندەر محمەد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، له‌و پێشانگایه كۆمپانیاكان و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن راسته‌وخۆ كه‌لوپه‌ل و كاڵا له ده‌ستی یه‌كه‌می كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان بكڕن و هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكه‌ن نه‌وه‌ک كڕینیان له ده‌ستی دوو، ئه‌مه‌ش له رووی پێداویستی بازاڕ و نرخ و جوله‌ی بازرگانی كاریگه‌ری باشی ده‌بێت.
لای خۆیەوە نه‌سرین خه‌لیل، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە بە کوردستان 24ی راگه‌یاند: کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا هاوبەشی زۆر باشیان لە هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە.
نه‌سرین خه‌لیل گوتیشی: پێم وایە کۆمپانیاکان ئەمڕۆ زۆر دڵخۆش بوون هاوبەشی زۆر باشیان دۆزیەوە چوونکە پێشتر هەماهەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی کرا بوو، ئەوان زیاتر لە 400 کارسازیان بۆ پێشانگاکە بانگهێشت کردبوو کە لە دهۆک و مووسڵ و کەرکووکیش هاتبوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment