به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یمانگای ناوه‌ندی کارنگی له شرۆڤه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که جێگیربوونی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له تورکیا له‌سه‌ر داواکاریی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان زه‌مینه‌ی خه‌ساردان له بابه‌تی دیموکراسی ڕه‌خساند و نووسیی: له ئێستادا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌رکه‌ی دۆستایه‌تی به ڕووی سه‌رکرده‌گه‌لێک کردۆته‌وه که هیچ قایل به بنه‌مای دیموکراسی نیین و بۆ نموونه ده‌توانین به نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ناوبراو به ڕووسیا، چین و هه‌نگاریا ئاماژه بکه‌ین.
مارک پیرینی نووسه‌ری وتاره‌که دوورخستنه‌وه‌ی شاره‌وانانی هه‌ڵبژێردراوی سێ شاری کوردنشینی تورکیا و سه‌ر به پارتی دیموکراتی گه‌لانی له‌و نیشانانه وه‌سف کردووه که ئیراده‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ کورد نیشان ده‌دات.
توێژه‌ری په‌یمانگای کارنگی پێی وایه تورکیای ژێر سه‌رکردایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هه‌وڵه‌کانی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های زیاتر چڕ ده‌کاته‌وه و تێچووی ئه‌م ڕوانگه‌یه که بۆ تورکیا قورس ده‌بێت هیچ ئه‌رزشێکی بۆ سه‌رکرده‌کانی ئێستای ئه‌و وڵاته نییه.
ناوبراو پێی وایه که نابێت چاوه‌ڕوان بین که سه‌رکرده‌کانی ئێستای تورکیا وه‌ک ساڵی 2015 پڕۆسه‌یێکی ئاشتیی نوێ بۆ ئاشت‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کورد ده‌ست پێبکه‌ن. پیرینی پێی وایه سه‌رکرده‌کانی ئێستای تورکیا به‌م زووانه هیچ مه‌یلێکیان بۆ جێگیربوونی ئاشتی و ئاشت‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کورد نییه.
ئه‌و توێژه‌ره هه‌روه‌ها باسی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژی کورد له سووریا له ساڵی 2018 و داگیرکردنی ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی سووریا له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له سووریاش کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ئه‌و ڕوانگه‌یه به هیچ له‌ونێک له‌گه‌ڵ یاسا و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان یه‌ک ناگرێته‌وه.
دوکتۆر مارک پیرینی هۆشداری داوه که سه‌رۆک کۆماری ئێستای تورکیا نه‌ک هه‌ر ئاوڕ له مافی 20 ملیۆن کوردی دانیشتووی ئه‌و وڵاته ناداته‌وه به‌ڵکوو ئاماده‌یه به به‌های خه‌ساردان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆی زیاتر بکاته‌وه و دوور له پێوه‌ره‌کانی وڵاتانی دیموکراتیک ڕکابه‌ره ناوخۆییه‌کانی له ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment