کوردپرێس:
خۆبەڕێوەبەریی كوردی لەبەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوە داوە، لە 24-8-2019ەوە هەنگاوەكانی سەرەتای جێبەجێ­كردنی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا – توركیایان دەست پێكردوە و لە چوارچێوەی دروستكردنی ناوچەی ئارامدا دەست كراوە بە كشانەوەی هێزە كوردییەكان لە نزیك سنورەكانی توركیا.
خۆبەڕێوەبەریی كوردی ڕوونیشی كردووەتەوە، بارەگا و بەربەستە خۆڵییەكان لابراون و چەكە قورسەكانیش لە سەرێ كانی-یەوە گواستراونەتەوە.
پێشتریش خۆبەڕێوەبەریی كوردی لە باكووری خۆرهەڵاتی سووریا بڵاوی كردەوە، دەستیان بە كشانەوەی هێزەكانیان و چەكە قورسەكانیان لە گرێ سپی كردوە.
Your Comment