پێکدادانێکی قورس له‌ نێوان YPG و سوپای ئازادی سووریا له‌ ئه‌عزاز ڕووی دا

به‌شی سووریا- له‌ ڕۆژئاوای ئه‌عزاز شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس له‌ نێوان هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و هێزی ڕزگاریی عه‌فرینی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ ڕووی دا.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس له‌ نێوان هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و هێزی ڕزگاریی عه‌فرینی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی یه‌په‌گه له‌ ڕۆژئاوای ئه‌عزاز ڕووی دا‌.

پێکدادانه‌که‌ به‌ بۆنه‌ی هێرشی ئه‌مدواییه‌ی هێزی ڕزگاریی عه‌فرین بۆ سه‌ر بنکه‌یێکی سه‌ربازیی هێزی چه‌کداری تورکیا له‌ ڕۆژئاوای ئه‌عزاز و نزیکه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ ڕووی داوه‌.

هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکش ئاماژه‌ی به‌ پێکدادانه‌ قورسه‌کانی نێوان سوپای ئازادی سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ کردووه‌ و ڕای‌گه‌یاندووه‌: پێکدادانێکی قورس له‌ ناوچه‌ی مارنازی ڕۆژئاوای ئه‌عزاز ڕووی داوه‌ که‌ به‌ دوای ده‌ست‌پێکردنی شه‌ڕه‌که‌ بنکه‌ و باره‌گای یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌ تۆپباران کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی KRDnews

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85947

Your Comment

You are replying to: .
captcha