کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس له نێوان هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا و هێزی ڕزگاریی عه‌فرینی سه‌ر به هێزه‌کانی یه‌په‌گه له ڕۆژئاوای ئه‌عزاز ڕووی دا.
پێکدادانه‌که به بۆنه‌ی هێرشی ئه‌مدواییه‌ی هێزی ڕزگاریی عه‌فرین بۆ سه‌ر بنکه‌یێکی سه‌ربازیی هێزی چه‌کداری تورکیا له ڕۆژئاوای ئه‌عزاز و نزیکه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ڕووی داوه.
هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکش ئاماژه‌ی به پێکدادانه قورسه‌کانی نێوان سوپای ئازادی سووریا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه کردووه و ڕایگه‌یاندووه: پێکدادانێکی قورس له ناوچه‌ی مارنازی ڕۆژئاوای ئه‌عزاز ڕووی داوه که به دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕه‌که بنکه و باره‌گای یه‌په‌گه له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه تۆپباران کراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی KRDnews
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment