به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 2ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 24ی ئابی 2019 ڕه‌حمه‌ت سادقی سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به سه‌ردانی وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێران بۆ زانکۆی کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند له سه‌ردانه‌که‌دا دوو پڕۆژه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانکردنه‌وه کرایه‌وه.
سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌کانیش گوتی: پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مۆدێڕنی په‌تاته و کردنه‌وه‌ی به‌شێکی ناوخۆیی بۆ خوێندکارانی بیانی دوو پڕۆژه‌ی سه‌ره‌کی بوون که به به‌شداریی وه‌زیری خوێندنی باڵا کرانه‌وه.
سادقی ئاشکراشی کرد: پڕۆژه‌ی کردنه‌وه‌ی به‌شی ناوخۆیی بۆ خوێندکاره بیانییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌رکی ڕێکخراوی پلاندانان و بودجه له ڕووبه‌رێکی پێنج هه‌زار مه‌تریدا به 10 ملیار تمه‌ن گوژمه چێ ده‌کرێت.
شایانی باسه؛ ڕۆژی هه‌ینی 1ی خه‌رمانان به‌رانبه‌ر به 23ی ئاب وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێران به سه‌ردانێک گه‌یشته پارێزگای کوردستان و له‌لایه‌ن پارێزگار و به‌رپرسانی فه‌رمیی ئیداره‌ی پارێزگاری و زانکۆی کوردستانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
Your Comment