ئه‌مه‌ریکا: لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ کوردییه‌کان جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه‌

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لادانی سه‌رۆک شاره‌وانیی ناوچه‌ کوردییه‌کانی تورکیا جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 22ی ئابی 2019 مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکای خسته‌ڕوو و گوتی: "لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کانی ناوچه‌ کوردییه‌کان و دانانی فه‌رمانبه‌ری حکوومی (قه‌یووم) له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌."

ناوبراو داوای کرد تورکیا کێشه‌کانی به‌ ڕێگاچاره‌ی دیموکراسی چاره‌سه‌ر بکات به‌تایبه‌ت له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرسی کورد له‌و وڵاته‌دا.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو حکوومه‌تی تورکیا 19ی ئابی 2019 حکوومه‌تی تورکیا سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی ئامه‌د و وان و مێردینی دوور خسته‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندا هه‌ڵبژێردرابوون و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییی ناوخۆیی و خۆپیشاندانی لێکه‌وته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 85848

Your Comment

You are replying to: .
captcha