بەپێی هەواڵی کوردپرێس دوو خاوەن بیری پرسی عێراق بە ماڵپەڕی عەرەب نیوزیان وتووە گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا وەستاوە و دەستکەوتی نەبووە هەر بوۆیەش ئەگەری پێکدادانی دووبارەی سەربازیی نێوان ئەو دوو حکوومەتە وێنا دەکرێت.
مایکڵ نایتس خاون بیر لە پرسی عێراق بە عەرەب نیوزی ڕاگەیاندووە: من پێم وایە لە داهاتوودا پێشڕەویی زیاتر لە هێزی عێراق دەبینرێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەو هێزە تا هێڵی سەوزی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان پێشڕەوی بکات.
ناوبراو پێش بینیشی کرد: ئەو پێشڕەوییانە بەم زووانە و پاش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی هێزی عێراقی دژ بە داعش دەست پێدەکات.
جڤێڵ وینک چاودێری پرسی عێراقیش بڕوای وایە پێکدادانی نوێی نێوان هێزی عێراق و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت.
ناوبراو زیادی کردووە: بەغدا چاوەڕوانی ئەوە دەکات هەندێک لە داواکانی بەتایبەت لە سەر ڕیفراندۆم قبووڵ بکرێت ئەگەر واش نەکرێت ئەوا عەبادی مومکینە بڕیار بدات دەروازەی سنووی فیش خابوور کۆنتڕۆڵ بکات کە هێڵی بۆریی نەوتی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت. یان لانی کەم دەست بە سەر کێڵگە نەوتێکی نەینەوادا بگرێت کە بە دەست کوردەکانەوەیە.
خاتوو وینگ جەختی کردۆتەوە: کوردەکان مل بە داواکەی عەبادی نادەن هەربۆیەش ئەگەری ڕوودانی تەنگەژی وێنا دەکرێت و کوردەکان لەو تەنگەژەیەشدا بێگومان دەیدۆڕێنن.
ئەو خاوەن بیرە پێی وایە کوردەکان هیچیان لە دەست نایە جگە لەوەی داوای یارمەتی لە ئەمریکا بکەن. ئەمریکاش تا ئەم کاتە بێ لایەن بووە.
Your Comment