گه‌وره‌ترین كێشه‌ له‌ بوودجەی 2021ی عێراق‌ پشكى هه‌رێمه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت گه‌وره‌ترین كێشه‌ له‌ بوودجەی 2021ی عێراق‌ پشكى هه‌رێمه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە زەمەن پرێسى رایگەیاندووە لە داڕشتنەوەی کۆتایی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی نزیک بوونەتەوە و ئەگەر زۆرە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتە داهاتوو ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان.

جەمال كۆچەر، راشیگەیاند: گەورەترین بەربەست پشکی هەرێمی کوردستانە لە بودجەدا و هەر ئەمڕۆ میوانداریی ئابووریناسان و کارسازان و سبەینێیش میوانداریی پارێزگارەکان دەکرێت بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، بەوەش کۆتایی بە میوانداریی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەهێنرێت لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی رایگەیاند: ژمارەیێک گۆڕانکاریی لە پڕۆژە یاساکەدا کراوە، لەوانەش بودجەی فریاگوزاریی لە 500 ملیار دینارەوە بۆ 150 ملیار دینار کەم کراوەتەوە، هەروەها گۆڕانکاریی لە بڕگەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران کراوە، لەبری ئەوە باجی دەرامەت جێگەی کراوەتەوە، حکوومەت پێشنیازی کردووە چوار ترلیۆن دینار لە کۆی مووچە ببڕێت، بەڵام بەپێی یاسای ژمارە 113 بڕی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ دوو ترلیۆن و 600 ملیۆن دینار کەم کراوەتەوە.

جەمال كۆچەر دەڵێت: لیژنەی دارایی بە ئاڕاستەی ئەوە کار دەکات نرخی خەمڵێنراوی یەک بەرمیل نەوت لە 42 دۆلارەوە بۆ 45 دۆلار زیاد بکرێت، لەکاتێکدا ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوت 55 دۆلارە، تاکە بڕگە کە دەستکاریی نەکراوە، نرخی دینارە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی و هەر دۆلارێک بە 1460 دینار جێگیراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha