بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر گوڵپی پەرلەمانتارى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌دیدارێکى تایبه‌تى شارپرێسدا سه‌باره‌ت به‌لامه‌رکه‌زی وتى: "لامه‌رکه‌زى شێوازێکى مۆدێرنى به‌ڕێوه‌بردنه، به‌ڵام خاڵى سلبیشى هه‌یه، یه‌کێک له‌وانه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر یه‌ک سیاسه‌تى نه‌بێت، چوونکه له کوردستان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌وترێت لامه‌رکه‌زیمان نییه، ئێمه کێشه گه‌وره‌که‌مان ئه‌وه‌یه مهرکهزیهتمان نییه".
عومەر گوڵپی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى: "کێشه‌مان ئه‌وه‌یه هه‌موو داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ ناگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌ى گشتى، کێشه‌ى ئه‌وه‌مان هه‌یه دوو حزبى ده‌سه‌ڵات، وه‌کوو زه‌روو خوێنى میله‌ت ده‌مژن، بۆیه ئه‌گه‌ر لامه‌رکه‌زى به‌م دۆخه‌ى ئێستاى کوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت، کاره‌ساتى زیاتر به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت".
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "ئه‌و لا مهرکهزیهتهى ئێستا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌کرێت، به‌جۆرێک به‌سیاسیی کراوه و زیاتر دروشمێکى سیاسییه نه‌ک دروشمێکى زانستیی".
پەرلەمانتارەکەى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌باره‌ى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ئاشکرای کرد: "خاڵى جیاوازییان ته‌نها ڕاده‌ست کردنى نه‌وتى هه‌رێمه، چوونکه تائێستا ئه‌و ئیراده‌یه له هه‌رێم بوونى نییه که نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه بفرۆشرێت، بۆیه تا هه‌رێم ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌کات ڕێکه‌وتن ئه‌سته‌مه و هه‌رچه‌ند شاند بڕوات و بێت".
ناوبراو وتیشى: "پڕۆژه‌ى بوودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان زۆر گرنگه، چوونکه واده‌ى دابه‌ش کردن و شێوازى پێدانى مووچه‌ى تێدا جێگیر ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکى گرنگه بۆ ژیانى ئه‌مڕۆى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان".
سه‌باره‌ت بهلێدوانى حکوومه‌تیش بۆ دابه‌ش کردنى مووچه به 30 ڕۆژ جارێک په‌رله‌مانتاره‌که وتى: "به‌درێژایی هه‌ر نۆ کابینه‌که، حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌یان به‌ڵێنى بههاوڵاتیانداوه، به‌ڵام هیچیانى جێبه‌جێ نه‌کردوه و هه‌موویان بوونه‌ته بڵقى سه‌ر ئاو، ئێمه پشتگیریی هه‌موو به‌ڵێن و کارێکى باش ده‌که‌ین، به‌ڵام نه‌ک به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا به‌و لێبڕینه نایاساییه‌ى هه‌یه".
ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت 30 ڕۆژ جارێک به‌بێ لێبڕین مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێده‌درێت، ئه‌وا ده‌ستخۆشى لێده‌که‌ین، ئه‌گه‌رنا پێویسته کابینه‌ى حکوومه‌ت داواکارى وازهێنان بێنێته په‌رله‌مان و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌هاوپه‌یمانێتى هیوا له به‌غدا و ئه‌گه‌رى دروست کردنى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له په‌رله‌مانى کوردستان، گوڵپى وتى: "بۆ دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و بۆ ئه‌وه‌ى حکوومه‌ت، حکوومه‌تى خه‌ڵک بێت هه‌موو هه‌وڵێک پیرۆزه، ئه‌وه‌شى له‌په‌رله‌مانى عێراق پێشتر کاتێک گرووپى 15 بوون، ئێستا ئاستى پێکه‌وه کارکردنى سیاسی‌یان به‌رز کردۆته‌وه، به‌ڵام بۆ هه‌رێمى کوردستان هیچ به‌رنامه‌یه‌ک نییه ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه دروست بکرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment