به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕووسیا ڕای‌گه‌یاندووه کۆنگره‌ی گه‌لانی سووریا که بڕیار بوو 18ی نۆڤێمبێر له‌باره‌ی داهاتووی سووریا له شاری سووچی به‌ڕێوه بچێت دوا خراوه و هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری تورکیا به که‌ناڵی NTVی تورکیای ڕاگه‌یاند: هێشتاکه دڵنیا نییه به‌ڵام ڕووسیا ئه‌وانی ئاگادار کردۆته‌وه که کۆبوونه‌وه‌که دوا خراوه و پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) بانگهێشتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ناکرێت. ئه‌وه له حاڵێکدایه حه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یێک له سه‌رکرده‌کانی حزبی PYD به ڕۆیتێرزیان ڕاگه‌یاندبوو که ڕووسیا بانگهێشتی ئه‌و حزبه‌ی کردووه بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی سووچی و ئه‌وان له‌و کاره پێشوازی ده‌که‌ن.
ئۆیتۆن ئۆرهان توێژه‌ری په‌یمانگای ئۆرسام له تورکیا به عه‌ره‌ب نیووزی وت: سووریاش مومکینه نیگه‌رانیی خۆی له به‌شداریی PYD له کۆبوونه‌وه‌ی سووچی ده‌ربڕیبێت. هه‌ر ڕۆژ که به کۆتاییه‌کانی داعش نزیک ده‌بینه‌وه ڕوانگه‌ی ڕووسیا و وڵاتانی ناوچه‌که له‌باره‌ی داهاتووی سووریا له یه‌کتر دوورتر ده‌بێته‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی هۆکاری دواخستنی کۆبوونه‌وه‌ی سووچی له‌باره‌ی داهاتووی سووریا ڕاشی‌گه‌یاند: ڕووسیا پشتیوانی له پڕۆژه‌ی فیدڕاڵیزم له سووریا ده‌کات و پێی وایه ده‌بێ PYD له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی پرسی سووریا به‌شداری بکات به‌ڵام فیدڕاڵیزم هێڵی سووری وڵاتانی به‌شداربوو له پرسی سووریایه و مومکینه ئه‌و بابه‌ته ڕووسیای ناچار کردبێت کۆبوونه‌وه‌ی سووچی وه‌دواوه بخات. مومکینه هه‌ڵوێستی تورکیا و سووریا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی فیدڕاڵی، ڕووسیا ناچار بکات له هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رانبه‌ر PYD دوورتر و به بۆچوونی ئه‌وان نزیکتر بێته‌وه.
ئه‌و کارناسه هۆشداری ده‌دات ئه‌و بابه‌ته مومکینه ته‌نگه‌ژه‌یێک له نێوان تورکیا و ڕووسیا دروست بکات. تورکیا ده‌یه‌وێت پشتیوانیی ڕووسیا له PYD له کانتۆنی عه‌فرین لاببردرێت به‌ڵام ڕووسیا نایه‌وێت تا ئه‌و کاته‌ی که پارێزگای ئیدلیب له توندڕه‌وه‌کان پاک نه‌کراوه‌ته‌وه، پشتیوانی له پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک بپچڕێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment