٧ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ١١:٣١
ملهۆڕیی ئه‌مریکا قبووڵ ناکه‌ین

به‌شی ئێران- محه‌مه‌د جه‌واد جه‌ماڵی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی له‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت: گه‌لی ئێران دژ به‌ سته‌م و ملهۆڕی وه‌ستاوه‌ و تا ئه‌و کاته‌ی ملهۆڕییه‌کان به‌رده‌وام بن گه‌لی ئێمه‌ یه‌کڕیزتر ده‌بێت.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران به‌ کوردپرێسی ڕاگه‌یاندووه‌: سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ و دووفاقیی ئه‌مریکا نیسبه‌ت به‌ وڵاتی ئێران چیتر کۆن بووه‌ و کاریگه‌ر نییه‌ چوونکه‌ هه‌رگیز ملهۆڕیی ئه‌مریکا کار له‌ ئیداره‌ی گه‌لی ئێران ناکات.

جه‌ماڵی درێژه‌ی پێدا: گه‌لی ئێران تاکه‌ گه‌لێکه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سته‌م و ملهۆڕیدا وه‌ستاوه‌ و تا ئه‌و کاته‌ی ملهۆڕییه‌کان به‌رده‌وام بن گه‌لی ئێمه‌ یه‌کڕیزتر ده‌بێت.

ناوبراو ئاشکراشی کردووه‌: بۆچی سیاسه‌تی تێڵا و گه‌زه‌ر کاری له‌ گه‌لی ئێران کرد که‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دیسانه‌وه‌ به‌نیازه‌ ئه‌و ستراتێژییه‌ به‌ کار بهێنێته‌وه‌؟

پێویسته‌ ئه‌مریکییه‌کان ئه‌زموون له‌ ڕابردوو وه‌ربگرن و له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لی ئێراندا سیاسه‌تی عاقڵانه‌ و سازنده‌ بگرنه‌ به‌ر.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8326

Your Comment

You are replying to: .
captcha