ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران به کوردپرێسی ڕاگه‌یاندووه: سیاسه‌تی دوژمنکارانه و دووفاقیی ئه‌مریکا نیسبه‌ت به وڵاتی ئێران چیتر کۆن بووه و کاریگه‌ر نییه چوونکه هه‌رگیز ملهۆڕیی ئه‌مریکا کار له ئیداره‌ی گه‌لی ئێران ناکات.
جه‌ماڵی درێژه‌ی پێدا: گه‌لی ئێران تاکه گه‌لێکه له به‌رانبه‌ر سته‌م و ملهۆڕیدا وه‌ستاوه و تا ئه‌و کاته‌ی ملهۆڕییهکان به‌رده‌وام بن گه‌لی ئێمه یه‌کڕیزتر ده‌بێت.
ناوبراو ئاشکراشی کردووه: بۆچی سیاسه‌تی تێڵا و گه‌زه‌ر کاری له گه‌لی ئێران کرد که ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دیسانه‌وه به‌نیازه ئه‌و ستراتێژییه به کار بهێنێته‌وه؟
پێویسته ئه‌مریکییه‌کان ئه‌زموون له ڕابردوو وه‌ربگرن و له به‌رانبه‌ر گه‌لی ئێران‌دا سیاسه‌تی عاقڵانه و سازنده بگرنه به‌ر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment