لە عێراق ئەمیرێکی داعش کوژرا و سێ چەکداری دیکەش دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ لە نعێراق لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاجیادا ئەمیرێکی داعش کوژراو و 3 چەکداری ئەو گرووپەش دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌زگای دژە تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی "تۆڵه‌ی شه‌هیدان" سێ چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیر كردووه‌ و هەروەها فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ئۆپراسیۆنێکی پێشمەرگەدا ئەمیرێکی داعش لە دەوروبەری کفری کوژراوە.

ده‌زگای دژە تیرۆری عێراق له‌ به‌یانامه‌یێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ سێ قوڵه‌وه‌ هێرشیان کردوەتە سەر پێگەکانی داعش و سێ چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیر کردوە، كه‌ یه‌كێكیان له‌ ناوچه‌ی ڕه‌زوانیه‌ له‌ باشووری بەغدا بووە، ئه‌و دوانه‌ی دیكه‌ش له‌‌ قه‌زای فه‌للوجە و ناوچه‌ی گه‌رمه‌ی سەر‌ پارێزگای ئه‌نبار ئەنجام دراون.

ئاماژەی بەوەش کردوە‌، یەکەکانی دژە تیرۆر ده‌ستبه‌جێ دوای وه‌رگرتنی زانیاری دروست و بەپێی فەرمانی دادوەر دەستیان به‌ ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌ی شه‌هیدان كردوه‌.

له‌ راگه‌یەندراوه‌كەی دژە تیرۆردا هاتوه، هێزه‌كانیان به‌رده‌وام دەبن له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنەکانی دژی تیرۆرستان، هیچ سنوورێک بۆ راگرتنی ئەرکە سەرەکییەکانیان نیە و "بۆ هەموو لایەک دەیسەلمێنین لەسەر بنەمای شەڕی تیرۆر و هزری توندڕەوانە و رەتکردنەوەی چەمكی تائیفی له‌ ئامادەباشیداین".

هەروەها مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بە خەندان-ی راگەیاندووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی پێشمەرگەدا ئەمیرێکی داعش لە دەوروبەری قەزای کفری لەسنووری ئیدارەی گەرمیان کوژراوە و سێ چەکداری دیکەش لەناوچەکە بون بە ماتۆڕسکیل هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپراسیۆنەکانی پێشمەرگە لەو سنوورانەدا کەبۆشایی ئەمنی هەیە بەگوێرەی بارودۆخ و لەکاتی پێویستیدا بەردەوام دەبن.

پەیوەست بە بوونی بۆشایی ئەمنیش لەو سنوورەدا فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە ئەوەی خستەڕوو، "لەو ناوچانەدا بەتایبەت لەلایەنی هێزەکانی عێراق بۆشایی ئەمنی هەیە و زیاتر داعش لەو ناوچانانەوە دزە دەکەن، ئەو ناوچانەی هێزی پێشمەرگەی لێیە مەترسییان لەسەر نیە، بەڵام داعش سوود لەو بۆشاییە وەردەگرێت کە تاسنووری حەمرینی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی عێراق بوونی هەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 832

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha