لە بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆم پەشیمان نیم/ بە پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا دەچینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: بەهیچ شێوەیێک پەشیمان نییە لە ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم و دەشڵێت كە بە پەیوەندییەكانیاندا لەگەڵ ئەمریكا دەچنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارزانی لە گفتوگۆیێكدا لەگەڵ كەناڵی NPRی ئەمریكی كە بڕیارە بەم نزیكانە بڵاوبكرێتەوە، رای گەیاندووە: پێشبینی ئەوەمان دەكرد سنوورەكانمان لێ‌ دابخرێت و لە رووی ئابووریەوە رێوشوێن بەرامبەر هەرێمی كوردستان بگیرێتە بەر، بەڵام پێشبینی ئەوەمان نەدەكرد هێرشی سەربازیمان بكرێتە سەر.

بارزانی ئەوەشی وتووە: هەڵوێستی ڕووسیا لە سەر رێشوێنەكانی بەغدا بەرامبەر هەرێم زۆر ئیجابی تر بوون لە هەڵوێستەكانی ئەمریكا، تەئیكدیش دەكاتەوە كە هەرێم بە پەیوەندیەكانیدا لەگەڵ واشنتۆندا دەچێتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News ID 8315

Your Comment

You are replying to: .
captcha