بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارزانی لە گفتوگۆیێكدا لەگەڵ كەناڵی NPRی ئەمریكی كە بڕیارە بەم نزیكانە بڵاوبكرێتەوە، رای گەیاندووە: پێشبینی ئەوەمان دەكرد سنوورەكانمان لێ دابخرێت و لە رووی ئابووریەوە رێوشوێن بەرامبەر هەرێمی كوردستان بگیرێتە بەر، بەڵام پێشبینی ئەوەمان نەدەكرد هێرشی سەربازیمان بكرێتە سەر.
بارزانی ئەوەشی وتووە: هەڵوێستی ڕووسیا لە سەر رێشوێنەكانی بەغدا بەرامبەر هەرێم زۆر ئیجابی تر بوون لە هەڵوێستەكانی ئەمریكا، تەئیكدیش دەكاتەوە كە هەرێم بە پەیوەندیەكانیدا لەگەڵ واشنتۆندا دەچێتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment