ئیرادەیێکی سیاسی بۆ لە ناوبردنی هەرێمی کوردستان و لاواز کردنی کورد لە عێراقدا هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پشکی بووجەی هەرێمی کوردستان لە بووجەی 2018ی عێراق خراپترین بووجەیە و هەندێک لە ڕەوتە سیاسییەکان دەیانەوێت خەڵکی کوردستان لاواز بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجیبە نەجیب لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا ئاماژەی بە بووجەی 2018ی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: گۆڕانکاریی سیاسی و سەربازی کاریگارییان لە سەر بووجە بووە.

نەجیب جەختیشی کرد هەندێک لە مادەکانی ئەو بووجەیە و هەروەها گۆڕدرانی ناوی هەرێمی کوردستان پێشێل کردنی دەستووری عێراقە.

ناوبراو زیاد یکرد: دەوڵەتی فیدراڵ پشکی 17% بووجەی هەرێمی کوردستانی کە قەد بە هەولێر نەدەگەیشت بۆ 12% دابەزاندووە.

ئەو نوێنەرەی پارتی وتیشی: ئیرادەیێکی سیاسی بۆ لە ناوبردنی هەرێمی کوردستان و لاواز کردنی کورد لە عێراقدا هەیە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8305

Your Comment

You are replying to: .
captcha