نوێنه‌ری کانتۆنه‌کانی کوردستانی سووریا له هه‌رێمی کوردستان له دیمانه له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا تیشکی خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا دژ به ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریا و وتی: تورکیا و دهستدڕێژیکارانی سه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته به ناوی سوپای ئازاده‌وه و به بیانووی جۆربه‌جۆره‌وه به‌نیازن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر عه‌فرین. له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو شتێک ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجی خۆیان.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: تورکیا چاوی له حاند سه‌رکه‌وتنه‌کانی کورد له ڕه‌قه، جزیره، کۆبانێ، ده‌یره‌زوور و... هه‌ڵنایێت. کاتێکیش بزانێت کورده‌کان سه‌رکه‌وتوون و تیرۆریسته‌کانیان شکست پێهێناوه هه‌رچیی له ده‌ست بێت ده‌یکات بۆ ئه‌وه‌ی پێش به سه‌رکه‌وتنی ئێمه بگرێت.
ئێزدی ئاماژه‌ی به لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی به‌رپرسه سوورییه‌کان سه‌باره‌ت به پرسی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کورده‌کان دا و وتیشی: هیچ چه‌شنه ئیتیفاقێک له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمی یان فیدراڵیزم له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی دیمه‌شق ئه‌نجام نه‌دراوه. پڕۆژه‌ی فیدڕاڵیزمی باکووری سووریا پڕۆژه‌یێکی گونجاوه بۆ تێکڕای ئه‌و وڵاته.
نوێنه‌ری کانتۆنه‌کانی کوردستانی سووریا له هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به ده‌وری کورده‌کان و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کان له ئۆپه‌راسیۆنی ده‌یره‌زوور کرد و ڕایگه‌یاند: ته‌نها کورده‌کان نین له ده‌یره‌زوور شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌ڵکوو هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا هێزی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشووری و ئه‌رمه‌نی و... له‌خۆ ده‌گرێت. ڕاسته یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان ڕۆڵێکی زۆر گرینگ له هه‌یکه‌لی ئه‌و پێکهاته‌یه‌دا ده‌گێڕن به‌ڵام دیکه‌ی قه‌ومییه‌ته‌کانی سووریاش بێگومان ده‌وری کاریگه‌ر و سه‌ره‌کی ده‌بینن له‌و هێزانه‌دا.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ قه‌ومییه‌ته‌کانی سووریا بنه‌مای سیسته‌مێکی دیموکراتیک دابمه‌زرێنین و هه‌موو لایێکمان له شه‌ڕی دژه تیرۆردا سه‌رکه‌وتنی ستراتێژیک و چاره‌نووسسازمان وه‌ده‌ست هێناوه.
ئێزدی تیشکی خسته سه‌ر ئامانجی کورده‌کانی سووریا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش و زیادی کرد: ئێمه پاش کۆنتڕۆڵی پێته‌ختی داعش له ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌ییی فوراتدا ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیرهمان ده‌ست پێ‌کرد و به‌ره‌و دوایین مۆڵگه‌کانی داعش پێشڕه‌وی ده‌که‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی خۆمان دژ به تیرۆریزم له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات و شاری ده‌یره‌زوور.
ناوبراو له کۆتاییدا وه‌بیریشی هێنایه‌وه سوپای دیموکراتیکی سووریا وه‌کوو هێزێکی لێهاتوو و دژه‌تیرۆر کارامه‌ییی خۆی سه‌لماندووه و له هه‌ر کوێ پێویست بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی سووریا ببێت بۆ شه‌ڕی دژه‌تیرۆر بێده‌نگ دانانیشێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment