بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ناوەڕۆکی پەیامی سەید عەباس ساڵحی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیدا هاتووە: ئەو میهرەجانە ئاڵای ئاشتی و سەربڵندیی دانیشتوانی ناوچەی مەریوانە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا وتیشی: ئەو میهرەجانە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئێش و ئازارەکانە و پیشاندەری ئاشتی و ئاشتەواییی وڵاتی ئێمەیە.
خەڵکی دڵاوەر و بەشەرەفی شاری مەریوان کە بە جەربزەی و بوێری بەناوبانگن، ناوی خۆیان و نیشانی ئێران بە بۆنەی ئەو میهرەجانە تا دوورترین وڵاتەکان جیهان دەبەن، بەڕێوە بردنی ئەو ڕووداوە کاریگەرە لە لووتکەی کێوەکانی کوردستان وەکوو ئاڵایێکی جێی شانازییە کە پەیامی ئاشتی و برادەریی دانیشتوانی ئەو ناوچە بۆ هەموو جیهان دەبات.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment