ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌رێمی کوردستان تووشی چاره‌نووسه‌که‌ی سوودانی باشوور ببێت

به‌شی جیهان- به‌شیر نافی پێی وایه‌ سه‌ره‌ڕای له‌به‌رچاوگرتنی ناکۆکیی ناوخۆیی مومکینه‌ هه‌رێمی کوردستان پاش سه‌ربه‌خۆیی تووشی چاره‌نووسه‌که‌ی سوودانی باشوور ببێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شیر نافی توێژه‌ری پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ ناوه‌ندی "الجزیره‌" له‌ وتارێکدا کاری کورده‌کانی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆمی لێکداوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ده‌نووسێت: شتێک که‌ ئاشکرایه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ڕا و بۆچوونی هاوبه‌شی پێته‌ختی دراوسێکانی هه‌رێمی کوردستانه‌ و ئه‌مه‌ به‌ بۆنه‌ی پاشهاتی نیگه‌ران‌که‌ره‌وه‌ی کاری کورده‌کان بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی ڕیفراندۆم و له‌ ده‌رئه‌نجامدا جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراقه‌.

ئه‌م توێژه‌ره‌ پێی وایه‌ دروسته‌ که‌ کورده‌کان ناکۆکیی دارایییان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ هه‌ندێ بواری دیکه‌ش له‌وان مه‌شقپێکردن، ئاسایش و ته‌نانه‌ت پێوه‌ندیی دیپلۆماتیک ڕوانگه‌ی خۆیانیان هه‌یه‌ و به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ کار ده‌که‌ن و له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕووسیا ئازادییێکی زیاتریان هه‌یه‌ و ده‌کرێ بوترێت به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم پێویست نییه‌. به‌ هه‌ر حاڵ، سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان، به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌م توێژه‌ره‌ی پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ وتاره‌که‌ی که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "میدل ایست"دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌ پرسه‌ گرینگه‌کان بوونی ناکۆکیی جیدیی ناوخۆیی له‌ نێوان گرووپه‌کانی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌.

ناوبراو هۆشداری دا ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆ ببێت، ناکۆکیی ناوخۆییی نێوان کورده‌کان درێژه‌ی ده‌بێت و ئه‌م بابه‌ته‌ مومکینه‌ هه‌رێمی کوردستانیش تووشی چاره‌نووسه‌که‌ی سوودانی باشوور بکاته‌وه‌ که‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ دوای سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو بووه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8091

Your Comment

You are replying to: .
captcha