ڕێبه‌رێکی ڕێکخراوی به‌در داوا ده‌کات سه‌رۆک­کۆمار و وه‌زیره‌ کورده‌کان له به‌غدا ده‌ربکرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی تورکمانی ڕێکخراوی به‌در داوای له‌ سه‌رۆک­وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ کرد له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌وڵی کورده‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆک­کۆمار و وه‌زیره‌ کورده‌کان له‌ به‌غدا ده‌ربکرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و کارانه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ده‌بێ له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌وڵی کورده‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامی بدات، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌، وتی: فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆک­کۆماری عێراق ده‌بێ له‌ به‌غدا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌؛ چوونکه‌ هۆیێکی نییه‌ سه‌رۆک­کۆماری عێراق له‌ کورده‌کان بێت.

به‌یاتی زیادیشی کرد: وه‌زیرانی کوردیش ده‌بێ له‌ پێته‌ختی عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌موو سامان و دارایی کورده‌کان له‌ به‌غدا و دیکه‌ی پارێزگاکانی عێراقیش ده‌بێ ده‌ستی­به‌سه‌ردا بگیردرێت و ناسنامه‌ی کورده‌کانیش باتڵ بکرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 7978

Your Comment

You are replying to: .
captcha