بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە کەرکووک بە مانای کۆتایی هاتنی ئەهلی سوننەی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئتیلافی سوننەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: لکاندنی پارێزگای کەرکووک بە هەرێمی کوردستانەوە و بەڕێوەبردنی گشتپرسیی جودابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە 25ی سێپتێمبێردا بە مانای کۆتایی هاتنی بوونی ئەهلی سوننە لە عێراقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساجدە محەمەد یوونس لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵدەریی «بغدا الیوم»دا ڕای­گەیاند: بەڕێوەبردنی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان تەنیا ئەهلی سوننە ناڕووخێنێت بەڵکوو هەموو ئەتنیکەکانی عێراق لە ناو دەبات.

ناوبراو درێژەی دا: مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئەهلی سوننەی عێراقی وتبوو ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەو گشتپرسییە جیابوون لە عێراق نییە بەڵام ئێستا ڕاستییەکان دەرکەوتوون.

ساجدە محەمەد یوونس وتیشی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، وەکوو ناوەندێکی ئابووری بۆ دەوڵەتی کوردەکان چاو لە کەرکووک دەکات؛ لکاندنی پارێزگای کەرکووک بە هەرێمی کوردستانەوە و بەڕێوەبردنی گشتپرسیی جودابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق بە مانای کۆتایی هاتنی بوونی ئەهلی سوننە لە عێراقە.

نوێنەری ئیئتیلافی سوننەکان لە پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە: ئیئتیلافی ئەهلی سوننەی عێراق هەرگیز مۆڵەتی بەڕێوەبردنی گشتپرسی لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە کوردەکان نادات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 7977

Your Comment

You are replying to: .
captcha