به‌ندیخانه‌کانی داعش له‌ سووریا و عێراق سوپایه‌کی ئاماده‌کراوی مه‌ترسیدارن

بەشی جیهان- فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، هۆشداری له‌باره‌ی به‌ندیخانه‌کانی داعش له‌ سووریا و عێراق دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکڵ کۆریڵا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، له‌ 8ـی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای کرد، له‌وێ هێزه‌کانی ئه‌مریکای به‌سه‌رکرده‌وه‌، جیا له‌وه‌ش سه‌ردانی به‌ندیخانه‌یه‌کی داعش و که‌مپێکی ماڵباتی ئه‌وانی کرد، جیا له‌وه‌ش ئه‌و فه‌رمانده‌ ئه‌مریکییه‌، سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی غوێرانی له‌ شاری حه‌سه‌که‌ کرد، که‌ ساڵ ی پار داعش به‌ ئامانجی گرت و سه‌دان که‌س به‌هۆیه‌وه‌ کوژران.

کۆریڵا هۆشداری دا، که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ندییانه‌ی داعش ئازاد بکرێن، ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیدار. راشیگه‌یاند، شه‌ڕکردن له‌ دژی داعش، شه‌ڕکردنه‌ بۆ به‌ده‌ست‌هێنانی سه‌قامگیری نه‌ک ته‌نیا له‌ سووریا و عێراق، به‌ڵکوو بۆ ته‌واوی ناوچه‌که‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هێرشی خوێناوی ئه‌نجام‌بدات، هه‌روه‌ها دادگاکانی عێراق ده‌یان و سه‌دان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆیان ده‌رکردووه‌، به‌ڵام ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێشتا به‌ مه‌ترسییان ده‌بینی".

کۆریڵا دووپاتی کرده‌وه‌، منداڵه‌کانی چه‌کدارانی داعش له‌ که‌مپی هۆل، مه‌ترسیدارن، ئه‌گه‌ر بیری توندوتیژیان پێبگات و داواشی کرد، به‌ زووترین کات ئه‌و که‌مپه‌ چۆڵ بکرێت.

News Code 7834

Your Comment

You are replying to: .
captcha