هەوڵی حکوومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیکی دیکەی زیندانیانی داعش لە کوردستانی سووریا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی عێراق لە هەوڵدایە 300 ئەندامی داعشی عێراقی کە لە که‌مپی هۆل له‌ژێر دەستی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریادان، بۆ عێراق بگێڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکی عەتەبی سەرکردەی سەر بەچوارچێوەی هەماهەنگیی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: "حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات نزیکەی 300 تیرۆریستی داعش کە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین لە که‌مپی هۆل له‌ کوردستانی سووریا بگێڕێتەوە بۆ عێراق بۆئەوەی لەناوخۆی وڵاتدا دادگاییان بکات".

ناوبراو دەشڵێت: "دادگایی کردنی ئەوکەسانە بەدیهێنانی دادپەروەریی ‌و گێڕانەوەی مافی قوربانیان‌ و کۆتایی هێنانە بە مەترسییەکانیان.

عەتەبی ئاشکراشی کرد: "لەماوەی چەند مانگی ڕابردووشدا زیاتر لە 100 تیرۆریست لە که‌مپی هۆلەوە گێڕدراونەتەوە و زۆرینەشیان دادگایی کراون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، كه‌مپى هۆل وەک سەرچاوەیەکی مەترسیی ئەمنیی ڕاستەوخۆ لەسەر عێراق دەمێنێتەوە، لەبەرئەوەی چەندین دەزگای هەواڵگریی هەیە دەیانەوێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجە جیۆسیاسییەکانیان لە ناوچەکەدا بەکاریان‌بهێنن.

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 7793

Your Comment

You are replying to: .
captcha