ڕووسیا هەڵویستی بێ‌لایەنی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا نەبووە

بەشی جیهان- ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەڵێت ڕووسەکان لە ساڵانی شەڕی سووریادا هەوڵیاندا ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان ئه‌وان و حکوومەتی سووریادا بگێڕن، بەڵام ئەو هەوڵانە بەرهەمی نەبوون و چوونكه‌ مۆسكۆ پشتیوانی لە حکوومەتی ناوەندی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، په‌یوه‌ست به‌ رۆڵی رووسیا له‌ سووریا، وتی: "ڕووسەکان لە ساڵانی شەڕی سووریادا هەوڵیاندا رۆڵی نێوەندگیری لە نێوان ئێمە و حکوومەتی سووریادا بگێڕن، بەڵام ئەو هەوڵانە بەرهەمی نەبوون و زانراوە کە ئەوان پشتیوانی حکوومەتی ناوەندی دەکەن، ئەوان لەگەڵ چارەسەری سیاسیدان لە چوارچێوەی پتەوکردنی دەسەڵات لەسەر تەواوی خاکی سووریا، لە میانەی دیدارە فەرمییەکانمان لەگەڵیان، هیچ ڕۆڵێکی بێلایەنمان لە شەڕی سووریا نەبینی، چوونکە ئەوان زیاتر لایەنگری لایەنی دەسەڵاتن نەک لایەنی نێوەندگیری و ئەوەش هۆکاری ڕاستەوخۆی نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێکی خوازراو بوو".

ئیلهام ئەحمەد له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایەنە عەرەبییەکان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "لەم دیدارانەدا ئێمه‌ خوازیاری خستنەڕووی پرۆژەیەکی عەرەبی بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا بووین، هەروەها داوامان کرد تورکیا هێزەکانی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵات بکشێنێتەوە".

ئیلهام ئەحمەد ده‌شڵێت: "داوامان لە کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کرد کە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری سیاسی دابڕێژێت و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە کۆتایی‌هێنان بە شەڕە بەردەوامەکان و کۆتایی‌هێنان بە ئازارەکانی خەڵک و چارەسەرکردنی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان خەڵکی ئەم وڵاتە".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لێدوانەکانی هاوپەیمانی، بەداخەوە هەمیشە پاڵپشتی هەڵوێستی تورکیا بووە"، لەوانەش پرسی ئاسایی‌کردنەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا، بەوپێیەی هەڵوێستەکانی پاسا و بۆ سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکیا دەدا، هەروەها وەک ئامڕازێک بۆ ڕازی کردنی سوورییە ئۆپۆزسیۆنەکان بەکارهێنرا.

ئیلهام ئەحمەد ڕوونیشی‌كرده‌وه‌، حکوومەتی ناوەندیی سووریا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە؛ نە لەسەر ئاستی مرۆیی، نە لەسەر ئاستی سیاسی، بەو پێیەی هیچ نەرمییەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ باقی سووریەکان کە لەگەڵیدا ناکۆک بوون نیشان نەدا.

News Code 7753

Your Comment

You are replying to: .
captcha