کوردپرێس:
ڕۆژی شەممە 16ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر قوتەیبە ئەلجبووری سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و موسەننا ئەلسامەرائی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها دكتۆر عەمار جەبر ئەلجبووری پارێزگاری سەلاحەددین.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەروەها بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كرایەوە.
Your Comment