بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەمەشاندێکی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە، بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و سەرکردایەتی حزبەکە، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری تورکیایان کرد و لەلایەن ئەمیر تەکەر، جێگری کونسڵی گشتی و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی کونسوڵخانەکە پێشوازییان لێکراوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەم کارەساتە کارەساتێکی گەورەبوو ناخی هەموومانی هەژاند، برینەکەی ئەوەندە قووڵە هیچ زمانێک ناتوانێنت گوزارشت لە گەورەیی ئەو ئازارە بکات، ئێمە بەشداری خەم و ئازارەکانتانین، هەموو هەوڵ و تەقەلایەکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین کەمێک لەو ئازار و مەینەتیانە کەم بکەینەوە".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، "دەرگای نەخۆشخانەکان کراوەیە هەر هەماهەنگی و خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە هەرێمی کوردستانەوە، بەگشتی هەر پێویستەیەک لە توانای ئێمە دابێت بۆ لێقەوامانی تورکیا و سووریا وەکوو ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و ئاینەوە، بەئەرکی خۆمانی دەزانیین لە روانگەی مرۆڤ دۆستی وهاوسێیەتییەوە. "
لەبەرامبەردا ئەمیر تەکەر، جێگری کونسڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان سوپاسی هاتنی شاندی یەکێتی کرد و وتی: "خۆشحاڵین کە دەبینین لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی کەمپینەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بەشێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەدەچ ، ئەمەش مانای ئەو پەیوەندییە مرۆڤ دۆستانەیە کە هەمیشە لە نێوان هەردوولادا هەبووە".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، شاندێکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی تورکیای کرد
News Code 7675
Your Comment