کتێبی «تۆ دەریامی» بەسەر هات و گۆرانییەکانی مامۆستا «عەزیز شارۆخ» بڵاو کرایەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- کتێبی «تۆ دەریامی» بەسەرهات و گۆرانییەکانی مامۆستا عەزیز شاڕوخ هونەرمەندی بەناوبانگی مەهابادی بە سەرپەرشتیی سارا موحەممەدیان و مێهدی بایزیدی لەلایەن دەزگای چاپی ڕۆژەوە لەشاری سنە لە چاپ درا.

لەمبارەوە مێهدی بایزیدی سەرپەرشتی چاپی نوێی کتێبی «تۆ دەریامی» بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: ئەم کتێبە، 17 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس لە هەولێر لە چاپ دراوە و بڵاو کراوەتەوە.

ناوبراو زیاتر وتی: لە چاپی نوێی کتێبەکەدا بە پشت بەستن بە چاپی پێشووی کتێبەکە، لە ژێر چاو دێری و پێشنیاری مامۆستا عەزیز شاڕوخ هەندێ هەڵە و کەم و کۆریی کتێبەکە ڕاستکرانەوە.

بایزیدی وتیشی: هەروەها لە چاپی تازەی کتێبەکەدا دەقی شێعری گۆرانییەکانی دوو ئاڵبۆمی (مەهاباد و سکاڵا) دوایی مامۆستا کە لە چاپی پێشتردا نەبووە، بە کتێبەکە زیاد کراوە. لە چاپی تازەدا، سەرلەنوێ کتێبەکە هەڵەچنی و پێداچوونەوەی بۆ کراوە و لە شوێنی پێویستدا، پەڕاوێزی بۆ نووسراوە.

سەرپەرشتی چاپی نوێی کتێبی «تۆ دەریامی» ڕاشیگەیاند: ئەم کتێبە لە بەرگ ڕەق (ڕوقعی) و لە ۲۸۶ لاپەڕە بە هەڵەچنیی و پێداچوونەوەی "مەسعوود تەهازادە" و ڕووبەرگ و پەڕازینی "چیا سەرسپی" لە چاپەمەنی "ڕۆژ" لە شاری سنە لە چاپ دراوە و لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوە سەقز - کتێبی شنە بڵاو کراوەتەوە.

ناوبراو وتیشی کتێبەکە لە چوار بەش پێکهاتووە کە بریتین لە:

بەشی یەکەم

یەک پێشەکی و چوار وتار سەبارەت بە کتێبەکە و هونەر و دەنگی مامۆستا عەزیز شاڕوخ

بەشی دووهەم

بەسەرهاتی ژیانی مامۆستا عەزیز شاڕوخ، کە بە قەڵەمی خۆیان نووسراوە و ئامادە کراوە

بەشی سێهەم

دەقی شێعری گۆرانییەکانی مامۆستا عەزیز شاڕوخ، کە هەوڵ دراوە بە پێی کاتی تۆمار کردنی گۆرانییەکان دابندرێ و لەگەڵ ئەوەشدا تا ئەو جێگایەی تواندراوە بۆ هەر کام لە هۆنراوەکان، ناوی شاعیر و تەنزیم و ... بنووسرێ.

بەشی چوارەم

ئاڵبۆمی وێنەکان

News Code 7648

Your Comment

You are replying to: .
captcha