ڕکابەری کردن لە بازاڕی هەرێمی کوردستان لەچاو ڕابردوو زۆر دژوارتر بووە

بەشی کرماشان- نەسروڵڵا ڕەشنوودی ڕایگەیاند گۆڕانکارییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستانی زۆر خێران و گوتی: تورکیا سەردەمانێک تاکە ڕکابەری ئابووریمان لە هەرێمی کوردستان بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەموو وڵاتانی کەنداوی فارس لە هەرێم زۆر چالاکن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چالاکانی ئابووریی پارێزگای کرماشان، کە ژووری بازرگانی کرماشان میوانداریی کرد؛ ئاماژەی دا بە کێبڕکێی ئابووریی زۆر جددی وڵاتان بۆ ئامادەبوون لە بازاڕی هەرێمی کوردستان و وتی: نزیکەی 45 نوێنەرایەتی بە کونسوڵخانەی وڵاتان و نووسینگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە هەولێر ئامادەن

ناوبراو ئاماژەی بە لاوازیی ئامادەبوونی کۆمپانیاکانی بازرگانی و بەرهەمهێنەرانی ئێرانی لە پێشانگەکانی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئێرانییەکان تەنیا لەڕێگەی کەتەلۆگەوە بەرهەمەکانیان بە بەشداربوون دەناسێنن، لە کاتێکدا کۆمپانیاکانی تورکیا تەنانەت ئامێرە قورسەکانیان بۆ کڕیاران نمایش دەکەن و سەرنجیان ڕادەکێشن.

کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر وەبیری هێنایەوە: کوردانی هەرێمی کوردستان زیاتر خوازیاری ئەوەن پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران پەرەپێبدەن، بەڵام ئەدای خراپی ئێران لە بواری هەناردەکردن وایکردووە ڕوو لە وڵاتانی دیکە بکەن.

News Code 7609

Your Comment

You are replying to: .
captcha