ئەمیرە دەستبەسەرکراوەکەی داعش سێ کوردی سەربڕیوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى بەرگریى عێراق لە پەیجى فەرمیى خۆى لە فەیسبووک، دەستگیر کردنى گرووپێکى تیرۆریستى رادەگەیەنێنت، کە لە نێوانیاندا ئەمیرێکى داعشى تێدایە و دانی بە سەربڕینی سێ کورددا ناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندووە ئەمیری ئاشەکانی داعشیان لە حەویجە لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک "دەستگیرکرد" و سێ شانەی "تیرۆریستیشمین" هەڵوەشاندەوە و ئەمیرەکەی داعش دانی بە سەربڕینی سێ کورددا ناوە.

لە دانپێدانانێکى ڤیدۆیدا، کە وەزارەتى بەرگرى بڵاوى کردوەتەوە ئەوکەسەى کە بە ئەمیری ئاشەکانی داعش لە حەویجە ناسێنراوە دەڵێت "ئەندامانی گرووپەکەمان لەنێو شاری کەرکوک سێ کەسیان لە نەتەوەی کورد دەستگیرکردن و هێنایاننە قەزای حەویجە، ئەمیر فەرمانی پێکردم سەریان ببڕم ، من و دو کەسی دیکە لە گرووپەکەمان کە خەڵکی دیالە بون، فەرمانەکەمان جێبەجێ کرد".

شایانی باسە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانە دەڵێت: "مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش لە کەرکووک سێ شانەی تیرۆرستییان هەڵوەشاندەوە. شانەکان دانیان بە ئەنجام دانی دڕندەترین تاوانی دژی مرۆڤ و کوشتنی خەڵکی بێتاواندا نا و لێکۆڵینەوەی بەردەوام لەگەڵ ئەندامانی شانە تیرۆریستییەکان زانیاری ئاشکرا کرد سەبارەت بە شوێنی گواستنەوەی خۆراک و بۆمبی چێندراو".

News Code 75685

Your Comment

You are replying to: .
captcha