بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازل نەبی، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە، دوێنێ لە وەزارەتی دارایی عێراق بە دواداچوونی بۆ خەرج كردنی ئەو 400 ملیار دینارەی هەرێمی كوردستان كردووە، ئەوانیش پێیان راگەیاندووە، تائێستا كاریان لەسەر نەكردووە و هیچ رێكارێكیان نەگرتووەتەبەر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كردووە تاوەكوو ئەو 400 ملیارە خەرج بكرێت بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی كاری لەسەر نووسراوەكە نەكردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی ڕووداو خۆی وتوویەتی: "تائێستا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئامادەنییە واژۆ لەسەر خەرج كردنی ئەو 400 ملیار دینارە بكات.
شایانی باسە، لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش تێبینی لەسەر هەبووە، پێی وابووە "نایاساییە".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق ئامادە نییە واژۆ لەسەر خەرج كردنی 400 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بكات.
News Code 7468
Your Comment