هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بووە براوەی مۆندیالی 2022

بەشی جیهان- هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە یارییەكی مێژوویی و كۆتاییی مۆندیالی 2022 دا، بە سەركردایەتی لیۆنێل مێسی بوونە براوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمشەو یاری کۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەرژەنتین بەڕێوەچوو و تیایدا ئەرژەنتین بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بۆ جاری سێیەم لە مێژوی خۆیدا مۆندیالی بردەوە.

لە یارییەكەدا ئەرژەنتین بە سەرەتایەكی بەهێز دەستی پێكرد و لە نیوەی یەكەم دوو گۆڵی تۆماركرد لە رێگەی مێسی (لێدانی سزا) و دی ماریا، لە خولەكی ٨٠ و ٨١دا، كایلیان ئێمباپێ دوو گۆڵی دوای یەكی تۆماركرد (یەكێكیان بە لێدانی سزا) و ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.

پاشان لە نیوەی زیادكراو و ئێمباپێ فەڕەنسا و مێسی بۆ ئەرژەنتین دوو گۆڵی دیكەیان تۆماركرد و یارییەكە ٣-٣ كۆتایی پێهات.

دواتر یارییەكە چووە قۆناغی یەكلاكەرەوە و لەو قۆناغەدا ئەرژەنتین ٤-٢ شكستی بە فەڕەنسا هێنا.

لە یاریی کۆتایی مۆندیال، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بووە باشترین یاریزانی یارییەکە و کیلیان مباپێش بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ بووە گۆڵکاری مۆندیال.

News Code 7455

Your Comment

You are replying to: .
captcha