بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا رەخنەی تووند لە هەوڵی بەهەرێم کردنی سلێمانی دەگرێت و دەڵێت ئەم هەوڵە گەندەڵی بنبڕ ناکات بەڵکوو زیاتری دەکات.
ئارێز عەبدوڵڵا دەشڵێت، لە ڕابردوودا تامی دوو ئیدارەییمان تاقی کردۆتەوە و دەستکەوتەکانی یەک ئیدارەییشمان بینیون، ئایا دەکرێ لەبەر کەموکورتیەکانی دەسەڵات و گەندەڵی ئێمە ئەو دەسکەوتانەی تێکەڵکردنەوەی هەردوو ئیدارەکە نادیدە بگرین؟
ناوبراو باس لەوەش دەکات دوای قوربانییێکی زۆر و مێژووییێکی پڕ لە خەبات و چەرمەسەری تا توانیمان قەوارەی هەرێمی کوردستان وەدەست بێنین، بەڵام ئێستا گوێم لە هەندێ دەنگ دەبێ، کە باسی دروست کردنی هەرێمێکی دیکە دەکەن.
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان پێشیوایە هەوڵی بەهەرێم کردنی سلێمانی گەندەڵی لە هەردوو هەرێمەکە زیاتر تەشەنە دەکات و سیستەمی حوکمڕانی هەردوو هەرێمەکە خراپتر دەبن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment