بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە؛ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان نامه‌يه‌کى له ليز تره‌س، سه‌رۆک وه‌زيرانى به‌ريتانياوه پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ''له نامه‌که‌يدا تره‌س سوپاسی نێچيرڤان بارزانى ده‌کات بۆ به‌شداريى کردنی له رێوڕه‌سمى پرسه‌ى ئێلیزابێزی دووەم، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به دووباره ديدار کردن لەگەڵ ناوبراو له له‌نده‌ن، نيشان ده‌دات".
ئەوەش هاتووە، سه‌رۆک وه‌زيرانى به‌ريتانيا له نامه‌که‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى پێزانينى وڵاته‌که‌ى بۆ په‌يوه‌نديى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هاوبه‌شێکى سه‌ره‌کى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سه‌رۆک وه‌زيرانى به‌ريتانيا ئاماژه‌ى به‌وه داوه که شانشينى يه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ک ئازاديى راده‌بڕين و په‌روه‌رده و ئه‌وله‌وييه‌تى هاوبه‌شى وه‌ک پرسه ئه‌منييه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى هه‌يه، جه‌ختيشى کردووته‌وه که له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه له کارى پێکه‌وه‌يى به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژە بەوەش کراوە، سه‌رۆک وه‌زيرانی به‌ريتانيا هيواى خواستووه له ئه‌رکى تازه‌يدا باشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کار بکه‌ن و دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
Your Comment