بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای هێرشی درۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بینای ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئیدارەی خۆسەری هەرێمی فورات، ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی فورات لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
«حكوومەتی توركیا بەردەوامە لە كردەوە توندوتیژەكانی دژی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا. بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە 26ی ئەیلول، سوپای تورکیا لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا بینای ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی فوراتی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا بینای ئەنجوومەنی کارگێڕی زیانی بەرکەوت».
لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا کە لە ئاژانسی ھەواڵی ھەوار بڵاو کراوەتەوە، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری ھەرێمی فورات زیادی کرد:
«حكومهتی توركیا به كهمكردنهوهی ئاسایش و چڕكردنهوهی تیرۆر ههوڵ دهدات ئەزموونی خۆبهڕێوهبهری دیموكراسی له باكوور و رۆژههڵاتی سووریا لهناوببات».
Your Comment