وەزیری نەوتی عێراق: بەهەدەردان لە دۆسیەی نەوتی هەرێمدا هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نادەستووری بوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم دادپەروەرانە بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمى عێراقییە رایگەیاند، تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەى بای حەسەنی کەرکووک کە لە ژێردەسەڵاتی عێراقدایە، پێنج دۆلار و نیوە، بەڵام لە بیرەنەوتەکانی ژێردەسەڵاتی هەرێم ٤٠ دۆلارە، کە ئەو مایەی قبووڵ نییە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، پرۆسەی نەوتی هەرێم بە سیاسی کراوە و پێشتر داوایان لە بەرپرسانی هەرێم کردووە گرێبەستە نەوتییەکانیان بۆ بنێرن تا هاوکاریان بن لە چارەسەرکردنی بەڵام بەرپرسانی هەرێم ڕەتیان کردەوە.

وەزیری نەوتی عێراق دەشڵێت، وەکوو لایەنی یاسایی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پێخۆشبووە بۆ جێبەجێ کردنی یاسا، بەڵام لەلایەنی بازرگانییەوە ئاسودە نەبووە بە بڕیارەکە چوونکە لە رووی بازرگانییەوە زیان بە کەرتی نەوتی هەرێم دەگەیەنێت.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر ئەو سکاڵایەی لە دادگای پاریس دژی تورکیا تۆماریان کردووە لە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ببەنەوە، ئەوا تورکیا ناچاردەبێت ٣٠ ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بدات بە عێراق.

News Code 7091

Your Comment

You are replying to: .
captcha