ده‌وڵه‌تی یاسا "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتی پێکده‌هێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یه‌کی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، به ‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق وەک شەش لایەنی سەرەکی کە کاریگەریان لەسەر پرۆسەی سیاسی هەیە، "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت" پێکده‌هێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل مانع سه‌رکرده‌ له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا که‌ نووری مالیکی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات رایگه‌یاند، رێککه‌وتن کراوه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کاندا بۆ پێکهێنانی "هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت"، ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ش هه‌ریه‌ک له‌ لایه‌نه‌کانی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هاوپه‌یمانی عه‌زم، هاوپه‌یمانی سیاده‌، پارتی دیموکراتی کوردستان، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوتله‌ی بابیلۆن) که‌ رۆڵی سه‌ره‌کیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "دوای پێکھێنانی ئه‌م ھاوپه‌یمانییه‌، دواجار پرسی پێکھێنانی حکومه‌تی نوێ به‌ رێککه‌وتنی زۆرینه‌ی سیاسی یه‌کلا کراوه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ یاخود دوو رۆژی دیکه‌، به‌فه‌رمی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت وه‌ک گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی".

News Code 7076

Your Comment

You are replying to: .
captcha