بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵڵا نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە: بڵاو کردنەوەی ئەم بەیاننامەیە تەعامولی پێچەوانەی ئەوان لەگەڵ ڕەوتی سەدر بە باشی ئاشکرا دەکات.
عەبدوڵڵا لە تویتەکەیدا زیادی کرد: هەموویان دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن، بەڵام دەقی بەیاننامەکە بە شێوەیەک ئامادە کراوە کە ئاماژە بە لێبوردەیی ئەوان بەرامبەر ڕەوتی سەدر دەکات.
لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی: "خوات لەگەڵ ڕەوتی سەدر...خێر بێیت چوارچێوەی هەماهەنگی... تەمام."
Your Comment